نه‌خۆشییه‌کی گوازراوه‌یه که هۆکاره‌که‌ی ڤایرۆسێکه و پێیده‌ڵێن ( Mumps Virus ) واتا ڤایرۆسی گوێ ڕه‌په، که له که‌سێکه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ که‌سێکی دیکه، که تووشی لیکه‌ڕژێنه‌کان ( Parotid gland ) ده‌بن و ده‌بنه‌هۆی هه‌ڵئاوسانی ئه‌و لیکه‌ڕێنانه که ده‌که‌ونه لای خواره‌وه‌ی هه‌ردوو گوێی مرۆڤ، به‌مه‌ش ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ڵده‌ئاوسێت. ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش نزیکه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت و دواتر نه‌خۆش هه‌ست به باشتربوونی باری ته‌ندروستی خۆی ده‌کات و دواتر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاری خۆی یان قوتابخانه‌و ....هتد.
#نیشانه‌کانی :
هه‌ڵبه‌ته که‌سی توشبوو له‌دوای دوو هه‌فته نیشانه‌کانی لێ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وانیش سه‌ره‌تا به سووکه ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌ك ده‌ستپێده‌کات و پاشان که‌شه‌نگ بوونی ماسولکه‌کان و ئازاری جه‌سته و له‌ده‌ستدانی ووردبوونه‌وه و پاشان تا و سه‌رئێشه‌یه‌کی سووك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن له‌وانه‌یه هه‌موو نیشانه‌کانیان لێ به‌ده‌رنه‌که‌وێت.
#چاره‌سه‌ری :
- پشوودان کاتێك هه‌ست به ئازار ده‌که‌ی له‌له‌شتدا
- خواردنی ئازارشکێنه‌کان بۆ نه‌هێشتنی ئازار و هێنانه‌خواره‌وه‌ی تایه‌که‌ی وه‌کو acetaminophen و ibuprofen .
- تاکو ده‌توانیت ژه‌مه‌کان خوارده‌مه‌نییه شله‌کان بخۆیته‌وه، چونکه ده‌تپارێزێت له وشکبوونه‌وه‌ی له‌شت و خواردنی تر جوینی ده‌وێت و ده‌بنه هۆی ئازاری زیاتری لیکه‌ڕژێنه‌کان.
- هه‌وڵبده خواردن و خواردنه‌وه‌ی ترش نه‌خۆیت .
#چۆن خۆمانی لێ بپارێزین ؟
یه‌که‌م جار ده‌بێت ئاگاداری منداڵه‌کانمان بین بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌بن، ئه‌ویش به پێدانی کوتان که تایبه‌ته به‌م نه‌خۆشییه یه‌که‌م جار له ته‌مه‌نی 12-15مانگی وه‌ری ده‌گرێت و پاشان له ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه چوار یان شه‌ش ساڵی وه‌ری ده‌گرێت، وه هه‌روه‌ها ئێمه ده‌توانین خۆمانی لێ بپارێزین به دوورکه‌وتنه‌وه له که‌سی تووشبوو و به‌کارنه‌هێنانی که‌لوپه‌لی که‌سی توشبوو.
#سه‌رچاوه : http://www.healthline.com/health/mumps#Treatment3
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق