ئەو چیرۆکەی لە سوید نوسرا لە ژاپۆن کرایە ئەنیمەیشن و لەجیهاندا بینرا
هەڵبەت کەم کەس هەیە فيلم كارتونى (نیڵز)ی نەدیبی یان نەبیستبێ کە ساڵی (۱۹۸٠_۱۹۸۱) دەرهێنەری بەناوبانگی یابانی (هیزایوکی توریومی) کاری دەرهینانی بۆ کرد و فیلم کارتونی نیڵز لە (٥۲) ئەلقە پیکهاتووە
ناوەڕۆکی چیرۆکەکە....
باس لە گەشتی منداڵێکی هاروهاج دەکات بۆ تەواوی وڵاتی سوید دوای ئەوەی لەلایەن جادوگەریکەوە باڵای کورتدەکرتەوە و لە زمانی تەواوی ئاژەڵان تێدەگات...
باکگراوندنی نوسینی چیرۆکی (نێڵز).............
نوسینەی ئەم چیرۆکە دوای ئەوە هات کە منداڵانی سوید بە هیچ شێوەیک نەیاندەتوانی وانەی جوگرافیا بخوێنن واتە بە کوردێکەی وانەیەکی وشک بوو بۆ قوتابیانی سویدو بە گشتی قوتابیان لە وانەی جوگرافیا خراپ بوون.
.. بۆیە بەرپرسانی پەروەردەی سوید ساڵی (١٩٠٢) داوایان لە خانمە نوسەر (سەلمی لاگرلۆڤ)کرد جوگرافیایەکی تازە بنوسێت کە مەفهوم بێت..
سەلما لاگرلۆڤ.....دوای ٣ ساڵ لە گەشتکردن بۆ تەواوی وڵاتی سوید لە ساڵی (١٩٠٦)
چیرۆکی (نێڵز هۆلکەر سونس و گەشتەکەی بە تەواوی سوید) نوسی کە دوای ئەوە نەک تەنها منداڵ بەڵکو تەواوی جیهان بەو چیرۆکە ئاشنا بوو و بۆ زۆربەی زمانە زیندۆکانی جیهانیش وەرگێڕا
سەلما لاگرلۆڤ ....١٨٥٨ــ١٩٤٠
گەورە نوسەرو ڕۆماننوسی سویدی کە یەکەم ژنە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتوە بە بواری ئەدەبدا ساڵی ١٩٠٩
خاوەنی چەندین شاکاری ئەدەبیە لە سەر ئاستی جیهان ناسراوە
حکومەتی سوید وێنەی سەلما خستۆتە سەر پارەی ووڵاتەکەی بۆ ڕێزێک کە ئەو بەرهەمانەی نوسی...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق