ئەمە وێنەی ڤایرۆسی HIV یە کە مرۆڤ تووشی نەخۆشیەكی ترسناك دەکاتەوە کە نەخۆشی ئێیدزە( AIDS) 🚑، کە کورتکراوەی Aquired immunodifficiency syndrome بەکوردی واتا دیاردەی نەمانی بەرگری پەیداکراو. زانایان دەڵێن بۆ یەکەمجار ئەم ڤایرۆسە لە مەیمونی 🐒شیمپانزیەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ لە کیشوەری ئەفریقیا،
پاشان بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان بڵاو بۆتەوە، سەرەتا ئەم نەخۆشیە بەهەندێك نیشانەی وەکو تا و بێ هێزی و هیتر دەستپێدەکات.ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی لەناوبردن و تێکشکاندنی خڕۆکەسپیەکانی خوێنی مرۆڤ، ئەو خڕۆکانە ئیشیان بەرگریکردنە لەلەشی مرۆڤ، واتا بەرگری مرۆڤ لاواز دەکات، وای لێدەکات بەرگەی هەندێك لە نەخۆشی نەگرێت کە خۆی لەخۆیدا ئەم نەخۆشیانە لە باری ئاساییدا ناتوانن کەسەکە تووش بکەن، بەم نەخۆشیانەش دەڵێن نەخۆشیە هەڵپەرستەکان.
کە نەخۆشەکە بەهۆی ئەم نەخۆشیانەوە گیان لەدەست دەدات نەك ڤایرۆسی ئێیدز. وە ئەم نەخۆشیە لەڕێگای خوێن و شلەکانی دیکەی لەش و بەکارهێنانی کەلوپەلی نەخۆش وەکو ئامێری تاشین، بەربڵاوترین ڕێگای گواستنەوەشی بریتیە لە پەیوەندی سێکسی ( ناشەرعی )، تا ئێستاش چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، بەڵکو تەنها چەند دەرمانێك بەرهەمهێنراون بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری نەخۆشیەکە جگە لەوەی کە خەرجیەکی زۆریشی دەوێت، کەواتە باشترین ڕێگا بۆ توشنەبوون بەم نەخۆشیە خۆپاراستنە، خۆپاراستنیش دەکرێت لەڕێگای دوورکەوتنەوە لەپەیوەندی ناشەرعی و بەکارنەهێنانی کەلوپەلی کەسی توشبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق