لە وەرزە سارد و فێنکەکاندا خەڵکی زۆرتر لەنێو ماڵ یان شوێنە داخراوەکانی دیکە دەمێننەوە، بۆیە توشبوونی کەسێك بەڤایرۆسێك، واتا توشبوونی بەرچاو لەو کەسانەشە کە لەگەڵ ئەو لەشوێنە داخراوەکاندا دەژین.
نێو لووت و بۆڕییەکانی هەناسەی مرۆڤ، شلەیەکی لینجیان تێدایە، کە میکرۆبە نەخۆشخەرەکان بەرەو دەرەوە ڕادەماڵێت، بەڵام هەوا سارد و وشکەکەی پایز و زستان ئەو شلەیە کەم دەبێتەوە، بۆیە میکرۆبەکان توانای مانەوەیان لەنێو جەستە زۆرتر دەبێت، ماوەیەکی زۆرتریان لەبەر دەست دەبێ بۆ زاڵبوون بەسەر کۆئەندامی بەرگری کەسەکە و نەخۆشخستنی.
کەشی سارد و وشك دۆخی دڵخوازی ئەو میکرۆبانەیە کە دەبنە هۆی پەتاکانی کۆئەندامی هەناسە، تاوەکو زۆرتریش لەهەوا و لەسەر تەنەکانی دەوروبەرمان بمێننەوە، ئەگەر زۆرە تووشی نەخۆشیمان بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق