هەندێ کەس بەهۆی زۆر بەکارهێنان و تەماشاکردنی شاشەی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل بۆ چەند کاتژمێرێکی دوورو درێژ چاویان دووچاری سوربوونەوە و کزبوون دەبێت، لێرەدا حەوت ڕاهێنانی ئاسانتان پیشان دەدەم بۆ بەهێزکردنی توانای بینین :
۱ـ تەرکیز بکە سەر تەنی نزیك پاشان تەرکیز بکە سەر تەنی دوور.
۲ـ چاوت بجوڵێنە بەلای سەر و خوار و ڕاست و چەپ.
۳ـ بەتوندی چاو دابخە.
٤ـ بەچاوت چوارگۆشەیەك دروست بکە، واتە بەهەرچوار ئاراستەکە بیجوڵێنە.
٥ـ بەخێرایی و چەند جارێك چاوت دابخەو بیکەرەوە.
٦ـ چاوت بەشێوەیەك بجوڵێنە بازنەیەکی پێ دروست بکەیت.
۷ـ دەستەکانت لەیەك بخشێنە تاوەکو گەرم دەبن پاشان بیدە لە چاوت بەکراوەیی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق