ئه‌و ئازاره‌ی که‌وا هه‌ستی پێ ده‌کرێت له‌کاتی سه‌رئێشه‌دا له‌وانه‌یه تۆ توشی هیلاکی و بێزاری بکات و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك کارت نه‌بێت و توانای بیرکردنه‌وه و ووردبوونه‌وه‌ت نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی گواستنه‌وه‌ی ده‌ماره ڕاگه‌یاندنه‌کان له ده‌ماره‌کانی لووله‌ی خوێن و ماسولکه‌کانه‌وه بۆ ده‌ماخ په‌یداده‌بێت که ده‌ماره‌کان ئازاره‌کان له‌م به‌شانه ده‌گوازنه‌وه بۆ ده‌ماخ، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك هۆکارن :
1- نه‌خۆشی : وه‌کو سه‌رمابوون و هه‌وکردنی قورگ و گیرفانه‌کانی لووت و هه‌وکردنی گوێ و تای ماڵتا و گرانه‌تا، وه هه‌ندێك جاریش لێدانێك به‌ر سه‌ر ده‌که‌وێت ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه که ئه‌م جۆره‌یان ترسناکی زیاتره.
2- پاڵه‌په‌ستۆ یان گرژبوونه‌کان : هۆکاره‌کانی باوه‌کانی ئه‌م جۆره، لایه‌نی سۆزداری یانی بیرکردنه‌وه عاطفیه‌کان،یان برسێتی، یان خه‌وتنی ناڕێك( که‌م خه‌وی یان سه‌رینی ژێر سه‌ر )، یان خواردنی بڕێکی زۆر له دا‌و و ده‌رمان که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ به‌گشتی، یان هۆکاری تر هه‌ن وه‌کو ماندووکردنی چاو و ڕاوه‌ستانی شێوازی مل که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه.
3-ژینگه‌که‌ت : نابێت ئه‌وه‌ت له‌بیر بچێت که ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریشت کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆت له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند هۆکارێکیش هه‌ن له‌ده‌وروبه‌رمان که ده‌بنه هۆکاری سه‌رئێشه‌ت له‌وانه ،دوکه‌ڵی جگه‌ره، یان بۆنی تیژ، یان هه‌ندێك خواردن، یان قه‌ره‌بالغی و ده‌نگی به‌رز و ڕووناکی و یان گۆڕانی ئاووهه‌وا .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق