New
- بە پێویستم زانی کە ببمە ھۆکاری وەرگێرانی رێسایەک کەزۆر پێیوەسەرسام بووم وە حەزم کرد وەریگێرم بۆ زمانی کوردی تا زیاتر سوودی لێ ببینن ئەگەر قیچەک دوورو درێژە بەلام سودێکی زۆری دەبێت دلنیابە بە ھیوای سەبرو تەحەمولت .

- رێسا بەناوبانگەکەی ستیڤن کوفی ٩٠/١٠
- لە راستیدا جێی بایەخە کە لە ژیانی رۆژانەتدا جێبەجێی بکەی
- رێسای ٩٠/١٠ چیە ؟
- ١٠% رووداوەکان لە ژیانی مرۆڤدا خۆرسکن
- ٩٠% رووداوەکان لە ژیانی مرۆڤدا پەیوەستە بە کاردانەوە و کارەکانی
- ئەمە مانای چیە ؟
- ئەمە مانای ئەوەیە کە لە ١٠% رووداوەکان کە لە ژیانی رۆژانەماندا روودەدەن سروشتین ھیچ دەسەلاتێکمان بەسەریانەوە نیە لە چۆنیەتی روودانی ، وەکو ئێمە ناتوانین رێگربین لە خراپ نەبوونی ئۆتۆمبێلەکەمان لە رێگادا یان دواکەوتنی گەیشتنی فرۆکە لە گەیشتنی بە جێی مەبەست کە ئەمانەش ھەمووی ھۆکارن بۆ تێکدانی بەرنامەی رۆژانەمان یان دواکەتنت بە گەیشتن بە گلۆپی سەوزی ترافیک کە کار لەسەر باری دەروونیت دەکات رەنگە ھەلیش بچی و توورە بی ئەمانە ھەمووی پێک دێن لەو ١٠% کە دەسەلاتمان نیە لەسەر روودانی بەلام ئەوەی تر کە ٩٠% لە خۆ دەگرێت جیاوازە ئێمە دەسەلاتێکی تەواومان ھەیە لەسەر چۆنیەتی روودانی و رێگربوون لە وستانی و روو نەدانی !
- ئەمە چۆن ؟
- لە رێگەی کاردانەوەی ھەلسوکەوتەکانمانەوە ...
- با ئەم نمونە بھێنینەوە :نانی بەیانیت دەخوارد لەگەل خێزانەکەت و لە ناکاو کچە بچکۆلانەکەت کوپی چاکەی لە دەست کەوت و بە چاکەتەکەت کەوت و پیسی کرد ، ھیچ رۆلێکت نەبوو لە روودانی ئەم رووداوە لێرەدا بەلام ئەوەی لە داھاتوودا روودەدات پەیوەستە بە خوودی خۆتەوە بە پێی کاردانەوەت لەسەر ئەم رووداوە .... دەستت کرد بە ھاوارکردن و جوێندان و شکانەوەی کچەکەت ...
- کچەکەت دەستی بە گریان کرد دواتر رووت کردە خێزانەکەت لۆمەت کرد و بە روویەکی گرژ پێت ووت کە ھەلەی ئەوە کە کوپە چاکەی لە لێواری مێزەکە داناوە .وە دوای گفتوگۆیەکی توندی کورت لە نێوانتان پەست بووی و چووی بۆ نھۆمی سەرەوە بۆ گۆرینی چاکەتەکەت دواتر گەرایەوە نھۆمی خوارەوە، تەماشا دەکەی کچەکەت سەرقالە بە گریان خواردنەکەی تەواو نەکردووە وە ئامادەش نەبووە بۆ قوتابخانە وە لە ئەنجامی ئەوەشدا پاسی قوتابخانە بە جێی ھێشتووە وە خێزانەکەتیش ناچارە بچێتە کارەکەی ، وە ناچارکرای کە کچەکەت خۆت بگەینی بە قوتابخانە بە ئوتۆمبێلەکەت ،وە لەبەر ئەوەی دوا کەوتی لە کارەکەت بۆیە خێرا لێتدەخوری بە خێرای٧٠کم لە کاتژمێرێکدا کە خۆی پێویستە خێراییکەت لە ٦٠کم تێپەر نەکات وە دوای ١٥ دەقیقە دواکەوتن و پێدانی پارەی سزای ھاتوچۆ بە بری ٧٠٠٠٠ دینار گەیشتی بە قوتابخانە ، کچەکەت بەرەو مەکتەب رۆشت بە بێ خواحافیزی ووتنی خۆشم دەوێی بابە گیان کە رۆژانە دەیووت ، وە خۆشت ٢٠ دەقیقە دوا کەوتی لە کارەکەت و ھەستت کرد کە جانتای کارەکەت لە بیرکردووە ، ھەر بۆیە رۆژە ناخۆشەکەت دەستی پێکرد وە بەردەوام بوو لە خراپ بۆ خراپتر ، وە دوای گەرانەوەت بۆ مالەوە دەبینی پەیوەندیەکەت لەگەل خێزان و کچەکەت تێک چووە ئەمانە ھەمووی بۆ ؟ ھەمووی بە ھۆی کاردانەوەت لە بەیانیدا ..
- بۆچی رۆژەکەت ناخۆش بوو ؟
- ١/ئایا لەبەر چایەکە بوو ؟
- ٢/ئایا لەبەر کچەکەت بوو ؟
- ٣/ئایا لەبەر سزای سەرپێچی ھاتوچۆ بوو ؟
- ٤/ئایا خۆت ھۆکاری ئەمە بووی ؟
- وەلامەکە : تۆ ھیچ ھۆکار یان دەسەلاتت نەبوو بەسەر روودانی کەوتنی کوپە چایەکە بەلام کاردانەوەت لە ٥ چرکەکەی دواتر بووە ھۆکاری ناخۆشبوونی رۆژەکەت ، بەلام ئەمانە ھەمووی رووی نەدەدا ئەگەر : کوپە چایەکە رژا بەسەرتدا وە کچەکەت دەستی بە گریان کرد وە تۆش زۆر بە ھێمنی پێت ووت ھیچ کێشە نیە کچە جوانەکەم برلام جاری داھاتوو زیاتر ووریا بە بۆ ئەوەی نەکەوێت ، خواردنەکەت بە خێرایی تەواو دەکەیت و دەچیت بۆ نھۆمی سەرەوە چاکەتەکەت دەگۆری وە جانتاکەشت لەگەل خۆت دەھێنی دەگەرێیەوە بۆ نھۆمی خوارەوە لە کاتی خۆی کە کچەکەت دەبینی لە پەنجەرە چۆن سواری پاسی مەکتەب دەبێت وە بە دەستی خوا حافیزیت لێ دەکات و ماچت بۆ داوێت وە تۆش دەرۆی بۆ کارەکەت پێش ٥ دەقە زووتر دەگەی بە وێ وە سلاو لە ھاوپیشەکانت دەکەی زۆر بە ئاسوودەییو دلخۆشی وە لێرەوە رۆژە خۆشەکەت دەست پێ دەکات .....
- ئایا ھەستت بە جیاوازییەکان کرد ؟
- دوو سیناریۆی جیاواز ...یەک سەرەتایان ھەیە بەلام کۆتاییان زۆر جیاوازە بۆ؟؟؟؟ ھەمووی بە ھۆی کاردانەوەت ..وە لە راستیدا تۆ ھیچ دەسەلاتت نەبوو لەسەر روودانی ١٠% کە روویدا بەلام ٩٠% تر دیاریکرا بە ھۆی چۆنیەتی کاردانەوەت
- ھەندێک رێگا ھەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێسایە ئەگەر کەسێک قسەی ناشرینی پێ ووتی یان تانەی لێدای : بۆیە تۆ وەک ئیسفەنج مەبە ھەلیمژی بەلکو پێویستە ھەرەشەکە بەسەردا بروات بە بێ ئەوەی بریندارت بکات وەکو چۆن ئاو بەسەر جامێکدا دەروات وە نابێت بھێلی کە کارت لێبکات و بەرپەرچی خێرات ھەبێ
- بۆیە وەلامدانەوە بە شێوەیەکی رێک رۆژەکەت ناخۆش ناکات ، بەلام بەرپەرچدانەوەت بە شێوەیەکی نارێک لەوەیە ھاورێکانت لە دەست بدەی یان لە کارەکەت دووربخرێیەوە وە تۆش حالەتێکی ناخۆش و توندت بۆ دروست دەبێت لە دواتر ...
- کاردانەوەت چۆن دەبێت ئەگەر بە ترافیک نەگەشتی ؟ ئایا ھۆشت لە دەست دەدەی ؟ ئایا دەست بە لێدانی سوکانەکە دەکەی ؟ ھاورێیەکەم سوکانەکەی لێبۆوە دوای لێدانی بە ھێزێکی زۆر ؟
- ئایا جوێن دەدەی ؟ یاخود پەستانی خوێنەکەت بەرزدەبێتەوە ؟ کێ گرنگی پێدەدات ئەگەر لە کارەکەت ١٠ دەقە دوا کەوتی ؟ بۆ رێگە بە ئۆتۆمبێلەکان دەدەی لێخورینەکەت لێ تێکدەن ؟
- رێسای ٩٠/١٠ لە بیرت بێت وە دوو دل مەبە لەوەی کە دواتر روودەدەن ئەگەر پێت ووتر کە لە کارەکەت دەرکرای ... بۆچی توورەیی و بێزاربوون و ھەلچوون ؟ دەرفەت لە دەست مەدە بە بیرکردنەوە بەلکو بە دوای کاری باشتر بگەرێ لە جیاتی خەم بۆ رووداوەکە بخۆی ..
- رێسای ٩٠/١٠ جێبەجێ بکە وە لە ئەنجامەکەی سەرت دەسورمێت ، ھیچ شتێک لە دەست نادەی ئەگەر ھەولی بۆ رێسای ٩٠/١٠ بدەی وە زۆر کەم لە خەلک نازانن بەم رێسایە و وە جێبەجێی ناکەن لە ژیانی رۆژانەیاندا ؟ بە ھەزاران کەس لە توورەبون و ھەلچون و لە دەست دانی رۆژە خۆشەکانیان ئازار دەکێشن بە بێ ھیچ بیرکردنەوەیەک لەوەی کە ئەوان دەتوانن ببن بە ھۆکاری گۆرینی ئەم ناخۆشیە بۆ خۆشی ...
- بۆیە پێویستە لەسەر ئێمە کەم رێسا نایابە جێ بە جێ بکەین وە چاوەرێی ئەنجامە سەرسورھێنەرەکەی بکەین وە چۆن ژیانمان دەگۆرێت .
- لەگەل ھیوای سوودبینن لە ژیان رۆژانەتاندا
- تا دەتوانی بلاوی کەوە با ببین بە ھۆکاری گۆرین و رزگارکردنی رۆژە خۆشەکان وە لە دەستیان نەدەن .
- وەرگیرانی لە عەرەبیەوە بۆ کوردی
- سالار محمود اسماعیل