چۆن مۆبایلەکانمان لە هاککردن بپارێزین ؟ - زانیاری گــرنگ

بابەتە نوێیەکان

ئێمە لە بلۆگەر و لە فەیسبووك و لە گوگل پڵەس لەخزمەتی ئێوەی بەڕێزداین بۆ پێشکەشکردنی زانیاری سەرنجڕاکێش و بەسوود بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست..

إعلان

01‏/04‏/2018

چۆن مۆبایلەکانمان لە هاککردن بپارێزین ؟

ئەگەر مۆبایلەکەت هاك نەکراوە پێویستە ئەم هەنگاوانە بگریتەبەر بۆ ئەوەی خۆت بەدووربگریت لە هاك و مۆبایلەکەت پارێزراو بێت و هەموو داتا و زانیاریە کەسییەکانت پارێزراو بن و کەسانی تر نەتوانن دزە بکەنە نێو مۆبایلەکەت و داتاکانت نەدزن.
ئەمانەی خوارەوە چەند هەنگاوێکن دەتوانی سودیان لێ وەربگریت بۆ پاراستنی فایلەکانی مۆبایلەکەت :
١- باك ئەپ داتا Backup data :
باك ئەپ بکە بەردەوام بۆ زانیاریە گرنگەکانت، بۆ ئەوەی ئەگەر هاکیش بکرێت دەتوانیت شتەکانت بگەڕێنیتەوەو دووبارە خەزنیان بکەیتەوە.

٢- ئەنتی ڤایرۆس :
ئەنتی ڤایرۆس بۆ مۆبایلەکەت دابەزێنە، چونکە هۆکارێکی گرنگە بۆ نەهێشتنی بەرنامە زیانبەخشەکان و هەر فایلێکی زیانبەخش لە ناو مۆبایلەکەدا هەبێت دەستنیشانیی دەکات و دەیسڕێتەوە و پارێزگاری لە مۆبایلەکەت دەکات.
فەرموون ئەمەش لە پێنج باشترین ئەنتی ڤایرۆسەکان کە بۆم داناون و دەتوانی ڕاستەوخۆ دواونلۆدیان بکەی :

360 Security - Antivirus Boost App

Cm security applock antivirus app
CM Security Applock Antivirus

Kaspersky internet security app

Kaspersky Internet Security app


Avast Android phone security

Avast Mobile security & Antivirus

Best android security apps 2016
Malwarebytes Anti malware app

٣- ڕێگایەکی تری کاریگەر بۆ پاراستنی داتاکان وەکو بەرنامە و وێنەو ڤیدیۆ و فایلەکانمان لە هاك کردن و دزین لەلایەن کەسانی ترەوە بریتییە لە بەکارهێنانی ئەو بەرنامانەی کە دەتوانن ئەم داتایانە قوفڵ بکەن، کە دوای ئەوەی قوفڵیان دەدەی جگە لە تۆ کەس ناتوانێت بیانکاتەوە وە هاککەرەکان ناتوانن شتەکانت لێ ببەن، کە ئەمەش جێگای دڵخۆشیە، ئاگاداری هەندێك بەرنامەبن کە هەر بەخۆیان زیانیان هەیە بۆ مۆبایل، بەڵام فەرموون ئەم بەرنامەیەی بۆ داناون جیهانییە و کێشەی نیە دەتوانی داونلۆدی بکەی زۆر بەهێزە بۆ پاراستن.


٤- ئاگاداری هەندێك بەرنامە و یاری بە کە بۆ سیخوڕیکردن و بردنی شتەکانی ناو مۆبایلەکەت دروستکراون، ئێستا دڵێیت چۆن بزانم؟؟کاتێك کە ئەم بەرنامانە دادەبەزێنی و لەسەر مۆبایلەکەت دایدەمەزرێنی پێشوەخت هەندێك پرسیارت لێدەکات و تۆش هەر بە Yes وەڵامی دەدەیتەوە و بۆ ئەوەی یەکسەر بەرنامەکە ئیشپێبکەی بێ ئەوەی بزانی داوای چیت لێدەکات.

چاوەڕوانی بەشی داهاتووبن....... چۆن دەزانی مۆبایلەکەت هاککراوە ؟


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق