چۆن دەزانی مۆبایلەکەت هاكکراوە ؟ - زانیاری گــرنگ

بابەتە نوێیەکان

ئێمە لە بلۆگەر و لە فەیسبووك و لە گوگل پڵەس لەخزمەتی ئێوەی بەڕێزداین بۆ پێشکەشکردنی زانیاری سەرنجڕاکێش و بەسوود بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست..

إعلان

02‏/04‏/2018

چۆن دەزانی مۆبایلەکەت هاكکراوە ؟

هەندێك کات خەڵك پرسیار دەکات لەبارەی سەلامەتی داتاکانی ناو مۆبایلەکەی کە ئایا دەبێ مۆبایلەکەی هاککرابێت یان نا، یان دەبێت کەسێکی تر دەستی بەسەر مۆبایلەکەی دا نەگرتبێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە تۆڕی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، کە هەرچەندە ئێستا زۆربەی زۆرمان ئینتەرنێت بەکاردەهێنین.
لە بابەتی پێشووتر باسی پاراستنی مۆبایلمان کرد لە هاککردن، پێویستە ئاگاداری مۆبایلەکەت بیت ئەو هەنگاوانەی پێشووتر جێ بەجێ بکەی بۆ سەلامەتی ئەو داتایانەی لەناو مۆبایلەکەتدا هەن.
وە هەروەها ئەو ئەنتی ڤایرۆسەی کە بەکاری دەهێنی دەبێت ئەپدەیت کرابێت و وەشانی نوێبێت و ئاگاداری وەشانەکانی بیت.
فەرموون ئێستاش لەخوارەوە چەند نیشانەیەك ڕوونکراوەتەوە کە ئەگەر لە مۆبایلەکەتدا هەبن ئاماژەن کە مۆبایلەکەت ئەگەری زۆرە هاك کرابێت :

١- ئەگەر هاتوو مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی نائاسایی ڕەفتار بکات یان کاتێك دەستکاری مۆبایلەکەت دەکەیت لەخۆیەوە هەندێك شت دەکات کە تۆ نیازی ئەنجامدانیت نەبووە لەناو مۆبایلەکەتدا، بۆ نمونە هەندێك مۆبایلەکە لەناکاو لەناو بەرنامەیەکدا کاردەکەی یەکسەر بەرنامەکە دادەخات و دەچێتە دەرەوە لە بەرنامەکە.
٢- ناردنی کورتەنامە بەبێ ویستی تۆ، ئەم کورتەنامانەش لە سەرچاوەی نادیارەوەوەن.
٣- بوونی ئایکۆنی هەندێك بەرنامە لەناو شاشەی مۆبایلەکەتدا، کە لەبنەڕەتدا تۆ ئەو بەرنامەیەت دانەبەزاندووە، وەکو ئەم نمونەیە.
spam-app-icons
٤- هەندێك جار مۆبایلەکەت قوفڵ دەدرێت و بۆ کردنەوەی قوفڵەکەی داوای پارەت لێ دەکات بۆ کردنەوەی.
app-lock
٥- خێرا دابەزینی پاتری مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی بەرچاو بەبەراورد بە جارانی پێشوو.


٦- وەهەندێك نیشانەی دیکەش هەن وەکو هەندێك جار هەندێك بەرنامە هیچ کێشەی نییە بەڵام لەناو دەوەستێت و کارناکات بۆ جارێکی تر، یان هەندێك ڕێکلام دەردەکەون کە پێشتر لەشاشەی مۆبایلەکەتدا نەبوون، یان لەخۆوە کردنەوەی هەندێك وێبسایتی ناجۆر.

ئەی چی بکەین بۆ ئەوەی لەو هاكکردنە ڕزگارمان بێت و مۆبایلەکەمان وەکو جارانی لێبێتەوە ؟

چاوەڕوانی بەشی داهاتوو بن.......... ئەگەر مۆبایلەکەم هاککرا چی بکەم ؟

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق