ئەگەر هەست دەکەیت کەسێکی تر چاودێری مۆبایلەکەت و چاڵاکیەکانت دەکات چ لەڕێگای کلیك کردن لەسەر بەستەری نامۆ یان دابەزاندنی بەرنامە زیانبەخشەکان کە ترۆژانیان تێدایە و دەتوانن بچنە ناو مۆبایلەکەت و زانیارییەکان بۆ کەسی هاککەر بنێرن و ئەویش دەتوانێت کۆنترۆڵی مۆبایلەکەت بکات.
ئێمە ئێستا باسی ئەو ڕێگایانە دەکەین بۆ ئەوەی خۆت ڕزگار بکەیت لەو هاککردنە و مۆبایلەکەت وەکو جارانی لێبێتەوە :
١- ئەنتی ڤایرۆس دابەزێنە
ئەگەر زانیت مۆبایلەکەت هاککراوە، دەتوانی لەڕێگەی چەند ئەنتی ڤایرۆسێکی بەهێز و بەناوبانگەوە ئەو بەرنامە و شتانە بسڕێتەوە کە هۆکاری هاککردنی مۆبایلەکەی تۆن، لەبابەتی پێشووتر ئەنتی ڤایرۆسەکەم بۆ داناون فەرموو کلیك لەسەربابەتی پێشوو بکە بۆ دابەزاندنی یەکێکیان .
٢- ڕێکخستنی سەرەتا
هەر کاتێك نەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکانت ببینیت، لەڕێگای ئەنتی ڤایرۆسیشەوە چاك نەبوویەوە، ئەوا ئەگەری زۆرە یان ڤایرۆسێکی زیانبەخش یان کەسی هاککەر داتاکانی تۆی سڕیوەتەوە یان بردوویەتی، باشترین ڕێگا بۆ ئەمە گەڕاندنەوەی مۆبایلەکەتە بۆ باری سەرەتا بەقسەی خەڵك بیگەڕێنیتەوە سەر وەزعی شەریکە، ئەمەش هەنگاوەکانیێتی :ئەکەمجار بڕۆ بۆسەر Settings

پاشان برۆ بۆ Backup and reset

دوای ئەوە بۆ Factory data reset

لە کۆتاییدا برۆ سەر Reset phone دوای ئەمە پێت دەڵێت کە هەموو شتەکانی ناو مۆبایلەکەت دەسڕدرێتەوە و مۆبایلەکەت وای لێدێت کە وەکو ئەوە وایە تازە لە کۆمپانیا دەرچووبێ

ئەمەت لەبیر نەچێت بەردەوام ڤێرژنی مۆبایلەکەت نوێبکەوە بۆ ئەوەی توشی کەمترین کێشەی لەو جۆرانەبیت.