زۆربەمان زۆربەی کات دەرمان بەکاردەهێنین، چونکە لەگەڵ پەرەوپێشچوونی زانست دەرمان بووەتە بەشێکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستیەکانی قورس هەرسکردن و ئاوسان یان ترشەڵۆکی کتوپڕ.
بەڵام ئەمڕۆ باسی هەندێك خۆراکی بەسود دەکەین کە لەژیانی ڕۆژانەماندا هەیە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ چەند دەرمانێك تێکەڵ ببێت سوودەکەی ناهێڵێت و کاردانەوەی زیانبەخشی دەبێت و ژیانت دەکاتە ژێر مەترسییەوە، ئەمانەش ئەو خواردنانەن کە نابێت لەگەڵ دەرمان تێکەڵیان بکەین :
مۆز : ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە و سودی بۆ تەندروستی زۆرە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ دەرمانی پەستانی خوێن بخورێت دەبێتە هۆی زیادکردنی لێدانی دڵ، هەروەها ڤیتامینێکی تێدایە کاریگەری لەگەڵ دەرمانەکانی خەمۆکی دەبێتە هۆی زۆر کێشەی تەندروستی .
شەربەتی نارنج : نارنج دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵ، بەڵام ئەگەر لەگەڵ دەرمان بیخۆیت کاردەکاتە سەر ئەنزیمەکانی ناوسك و کاردانەوەی خراپی دەبێت.
شیر : شیر دەوڵەمەندە بەکالسیۆم و هەموو کاتێ بەسود نییە، چونکە ئەگەر لەگەڵ هەندێ دژەبەکتریا بیخۆیت، ئەوا توانای لەش بۆ هەڵمژینی دەرمان کەم دەکاتەوەو کاریگەرییەکەی لەدەستدەدات.