هەستەوەری بەهار هۆکار و چارە سەری - زانیاری گــرنگ

بابەتە نوێیەکان

ئێمە لە بلۆگەر و لە فەیسبووك و لە گوگل پڵەس لەخزمەتی ئێوەی بەڕێزداین بۆ پێشکەشکردنی زانیاری سەرنجڕاکێش و بەسوود بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست..

إعلان

09‏/04‏/2018

هەستەوەری بەهار هۆکار و چارە سەری

ئایا هەستەوەری بەهارەت هەیە ؟

بەشێکی زۆری خەڵك گۆرانی بەباڵای بەهاردا دەڵێن و خۆشحاڵن بەهاتنی، بەڵام بۆ ئەوانەی تووشی هەستەوەری بەهارە دەبن، بەهار لەسەختترین وەرزەکانە و خوازیارن زوو بڕوات و بەجێیان بێڵێت.


Image result for sensitivity

نیشانەکانی :

هەستەوەری بەهارە بەهۆی ئەوەوە ڕوودەدات، کە کۆئەندامی بەرگری بەشێوەیەکی توند و نائاسایی کاردانەوە دەنوێنێ بۆ دەنکەهەڵاڵەی گوڵ و گیاکان.
لەئەنجامی ئەو کاردانەوەیەی کۆئەندامی بەرگری لووت ئاو دەکات، پژمینی زۆر و دووبارە ڕوودەدەن، چاو سوور دەبێتەوە و دەخورێ و هەڵدەئاوسێت.
نیشانەکانی ئەو هەستەوەرییە، کەسەکە تەواو بێزار دەکەن و ئەنجامدانی ڕۆتینەکانی ژیانی ڕۆژانەی ئەستەم دەکەن.
تەنانەت خەوی هەندێك لە تووشبوان  تێك دەدەن. باشترە بەڕێنمایی پزیشك ئەم نیشانانە کۆنترۆڵ بکرێن، نەوەك زیاتر تەشەنە بکات و بگاتە کەناڵە جیاوازەکانی هەناسە و بەهۆی نۆرەی ڕەبۆوە مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست ببن.

جۆرەکانی :

لەوڵاتێکی وەك ئەڵمانیا ١٥٪ی خەڵکی هەستەوەری بەهارەیان بەتوندی جیاواز هەیە و لەبڵاوترین جۆرەکانی هەستەوەرییە لەنێو خەڵکیدا. بەشێك لە تووشبوان تەنیا بە گیاو گۆڵە بەهارییەکان هەستەوەرن کە تەمەنێكی کورتیان هەیە، کەچی هەندێكی دیکە بەدرەختی ئەوتۆ هەسەوەرن کە لەمانگی ٢ تا مانگی ١٠ گەڵا و دەنکەهەڵاڵەی هەیە و بەو پێیە هەشت مانگی ساڵ لەنەهامەتییەکانی هەستەوەریدا دەژین.

هۆکارەکان :

هۆکارەکان بەووردی نەزانراون، بەڵام پاڵنەری بۆماوەیی ڕۆڵی هەیە، جگە لەوە ئێستا تێبینی دەکرێت لە نێو دانیشتوانی شارەکاندا ئەم جۆرە هەستەوەرییە بڵاوترە تاوەکو لە گوندەکان، وا بڕوا دەکرێ دانیشتوانی گوند بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوامییان بەگژ و گیاو ئاژەڵەکان، کۆئەندامی بەرگرییان لەگەڵ ماددە هەستەوەری دروستکەرەکان ئاشنایی پەیدا دەکات و چیدیکە کاردانەوەی توند و تیژی نانوێنێ کاتێك ئەوانە بەر جەستە دەکەون.

چارەسەر

* ڕێوشوێن گرتنەبەر لەدژی کۆئەندمی بەرگری :

لەم بارەدا پزیشك ئەو هۆکارە دەدۆزێتەوە کە هەستەوەرییەکە دروست دەکات، دواتر بەچەند دانیشتنێك بەبڕی کەم ئەو ماددەیە لەجەستەی ئەو کەسە دەدات بۆ ئەوەی کۆئەندامی بەرگری پێی ئاشنابێت و چیتر کاردانەوەی توند لەبەرامبەر ئەو ماددانە نەنوێنێ کاتێك دەچنە ناو جەستە، بەڵام ئەم ڕێگەیە بۆ هەمووان سوودی نییە و دەبێت پزیشکی پسپۆڕی هەستەوەری ە بەرگریزانی بڕیاری لێ بدات.

*دژە هیستامینەکان :

وەکو لۆرتین و هاوپۆلە دژەهیستامینەکانیان کە هەندێك بەشێوەی حەب هەن و هەندێکی دیکە بەشێوەی قەترەی لووت و چاو، ئەمانە دژی دەردانی ماددەی هیستامینن لەخانەکانی بەرگرییەوە، بەو جۆرە نیشانەکانی هەستەوەری سەرکوت دەکەن.هەندێك لەو دەرمانانە کاریگەری نەخوازراویان هەیە وەکو گێژبوون و خەواڵوویی و کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان و دەرککردن.

*ستیرۆید :

ستیرۆید دەبێ بۆماوەی دیاریکراو و بەڕێنمایی دیاریکراو بدرێن بەئاگاداری پزیشك، چونکە کاریگەری نەخوازراویان زیاترە بەتایبەتی کاتێك بەشێوەی حەب و دەرزی بدرێن.