زۆرێك لە خەڵکی بەدەست نەخۆشی و ئازاری قۆڵۆنەوە دەناڵێنن و بەردەوام هەوڵی ئەو جۆرە خۆراکانە دەدەن کە دەیانپارێزێت لە ئازارەکانی قۆڵۆن وە گەڕان بەدوای چارەسەری بنەڕەتیدا. بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی کۆمەڵێك خواردن و خواردنەوە دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی سلبیاتی قۆڵۆن وە چارەسەرێکی گونجاو دەبێت بۆی.
- چای سەوز : خواردنەوەی کوپێك چای سەوز لەڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار و تەشەنوجاتی ڕیخۆڵەکان وە یاریدەی کەمبوونەوەی نەخۆشی قۆڵۆن دەدات، لەلایەکی تریشەوە کرداری هەرس ئاسان دەکات.
- بادەم : خواردنی بادەم سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە، چونکە بادەم پرۆتینێکی زۆری تێدایە وە کارئاسانی بۆ کۆئەندامی هەرس دەکات وە کۆمەڵێك پێکهاتەی تری بەسوودی تێدایە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئازاری قۆڵۆن.
- ترێ : لەنێو گشت میوەکانی تردا جیاوازییەکی زۆری هەیە وە سوودێکی زۆر زیاتری هەیە بۆ گەدەو نەخۆشی قۆڵۆن، جەستەی مرۆڤیش دەپارێزێت لە خانەکانی شیرپەنجە و ناهێڵێت سەرهەڵبدات.
- ماست : بەشێوەیەکی نموونەیی دژایەتی نەخۆشی قۆڵۆن دەکات، ڕێژەیەکی گونجاو لە شەکری لاکتۆزی تێدایە وە یاریدەی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەدات بۆ هەرسکردنی خۆراك.
لەگەڵ بەکارهێنانی هەر پێکهاتەیەکی سروشتی وە خواردن و خواردنەوە دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت وە ناکرێت بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆر بەکاربهێنرێت.