چەند بەرنامەیەکی بەهێز هەن بۆ پارێزگاریکردنی مۆبایلە زیرەکەکان لە ڤایرۆس و هاککردنیان وە خێراکردنی مۆبایل.
بەڕێزان ئێستا چەند بەرنامەیەکی بەسوودم بۆ داناون کە زۆر کاریگەرن لەبواری سێکیوریتی و خێراکردنی مۆبایل، چونکە ئەگەر تا ماوەیەك ئەگەر کار بە مۆبایلەکەت بکەیت کۆمەڵێك فایلی زیاد لەناو مۆبایلەکەت دروست دەبێت و دەبێتە هۆی هێواش کردنەوەی مۆبایلەکەت.
بۆیە پێویستە ئەم فایلانە بسڕیتەوە بۆ زیاتر خێراکردنەوەی مۆبیلەکەت، بەمەش پێویستی بەبەرنامەی مۆبایل هەیە بۆ پاککردنەوەی ئەو فایلە زیادانە و ڕزگاربوون لێیان.
وە بۆ پارێزگاریکردن لە مۆبایلەکەت لە دژی ڤایرۆس و هاککەرەکان و فایلی هاك و چەند تایبەتمەدیەکی تریش وەکو قوفلکردنی بەرنامەکان و وێنەو فایلە تایبەتەکانت، چەند بەرنامەیەکی بەهێزم بۆ هێناون وا لەخوارەوە دایاندەنێم و تۆش دەتوانی دایانبەزێنیتە ناو مۆبایلەکەت و سودیان لێ وەربگریت.
ئێستاش فەرموون ئەو ئەنتی ڤایرۆسانەی کە زۆر بەهێزن دەتوانن دایانبەزێنن :
١- 360 Security - Free Antivirus, Booster, Cleaner

٢- Kaspersky Mobile Antivirus

٣- Avast Mobile Security

٥- Virus Cleaner ( Hi Security ) - Antivirus, Booster
وە هەروەها هەندێك بەرنامەی دیکە هەن کە پێویستن بۆ خێراکردنی مۆبایلەکەت، لەڕێگای سڕینەوەی فایلە کاتییەکان و زیادەکان کە باری مۆبایلەکانمان قورس دەکەن..
١- Clean Master

٢- Cache Cleaner – DU Speed Booster
