زانست گەیشتۆتە ڕاددەیەك زۆر شتی بۆ ئێمە ئاسان کردووە و هێناویەتی بۆ ناو دەستمان، تەنیا لە ڕێگای مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە دەتوانین سودی زۆری لێوەربگرین، بۆ ئەمجارەش باشترین بەرنامەی مۆبایلم بۆ هێناون کە لەتوانایاندایە ئاگادارت بکەنەوە لە ڕوودانی بومەلەرزە بە چەند چرکەیەك یان خولەکێك لەڕێگای هەستەوەرەکانی مۆبایلە زیرەکەکانەوە، کە ئێستا هەموو مۆبایلەکانمان هەستەوەریان هەیە.
بێگومان هیچ شتێکیش بێ کەموکوڕی نییە، لێت ناشارمەوە لەوانەیە هەندێك جار هەستەوەرەکانی مۆبایل لەڕیگای تۆڕەکانەوەیە، ڕەنگە ئەو لەرەلەرە بەتەواوی هەست پێ نەکات.
بەڵام لە زۆر وڵاتدا بەکارهێنراون و ئەنجامی باشیان هەبووە و خەڵکێکی زۆر سوودیان لێ وەرگرتووە.
بۆ داونلۆد کردنیان پەنجە بنێ بەسەر وێنەکان...
١- MyShake
٢- Earthquake Alert!
٣- Earthquakes Tracker
٤- eQuake - Earthquake Alerts