بەپێی تەمەنت بزانە پێویستە ڕۆژانە چەند کاتژمێر بخەویت - زانیاری گــرنگ

بابەتە نوێیەکان

ئێمە لە بلۆگەر و لە فەیسبووك و لە گوگل پڵەس لەخزمەتی ئێوەی بەڕێزداین بۆ پێشکەشکردنی زانیاری سەرنجڕاکێش و بەسوود بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست..

إعلان

05‏/05‏/2018

بەپێی تەمەنت بزانە پێویستە ڕۆژانە چەند کاتژمێر بخەویت

خەوتن

توێژەرانی بواری تەندروستی لەڕاپۆرتێکی نوێدا ئەوەیان ئاشکراکرد کە جەستەی مرۆڤ بەگوێرەی تەمەنی پێویستی بەوە هەیە لەشەو و ڕۆژێکدا چەند کاتژمێرێك بخەوێت، لەم توێژینەوەیەدا کۆمەڵێك کەس لەتەمەنی جیاوازدا بەشداریان کرد و ئەمەش ئەنجامی توێژینەوەکەبوو:
١- ئەو منداڵانەی کە تازە لەدایك بوون ئەوا پێویستە لەشەو و ڕۆژێکدا ١٤ بۆ ١٧ کاتژمێر بخەون.
٢- کاتێك منداڵ دەبێتە ١١ مانگ ئەوە جەستەی پێویستی بە ١٢ بۆ ١٥ کاتژمێر خەوتن هەیە.
٣- کاتێك منداڵ دەگاتە ٢ ساڵی ئەوە پێویستە لەشەو و ڕۆژێکدا ١١ بۆ ١٤ کاتژمێر بخەوێت.
٤- لەتەمەنی ٣ بۆ ٥ ساڵی پێویستە منداڵ ١٠ بۆ ١٣ کاتژمێر لەشەو و ڕۆژێکدا بخەوێت.
٥- کاتێك منداڵ دەچێتە قوتابخانە واتە لە تەمەنی ٦ بۆ ١٣ ساڵی پێویستە لە شەو و ڕۆژێکدا ٩ بۆ ١١ کاتژمێر بخەوێت.
٦- لەتەمنی ١٤ بۆ ١٧ ساڵی جەستەی مرۆڤ پێویستی بە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر خەوتن هەیە.
٧- ئەو کەسانەی کە گەنج و پێگەیشتوون پێویستە لەشەو و ڕۆژێکدا ٧ بۆ ٩ کاتژمێر بخەون.
٨- کاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە واتە لەتەمەنی ٦٥ ساڵی و بەرەو دوا پێویستە ٧ بۆ ٨ کاتژمێر لەشەو و ڕۆژێکدا بخەوێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق