به‌شێكى زۆر له ئێمه حه‌ز به خواردنى شوتى ده‌كه‌ین به‌ڵام بێئاگاین له سووده ته‌ندروستیه زۆره‌كانى كه بریتیتن له:
1- به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی توشبوون به نه‌خۆشیه‌وه پله‌ی گه‌رمیان به‌رزده‌بێته‌وه چونكه به‌هۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه تێیدایه ڕێگه ده‌گرێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمى.
2- به‌هۆی ئه‌و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆمه زۆره‌ی كه له پێكهاته‌ی شوتیدا هه‌یه به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فشارى خوێنیان به‌رزه چونكه خواردنى به شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه ئاستى ئه‌م جۆره فشاره كه‌مده‌كاته‌وه.
3- ڕێگه ده‌گرێت له گه‌شه‌سه‌ندنى زیاده‌ی خانه‌كانى جه‌سته و توشبوون به شێرپه‌نجه.
4- به‌هۆی ئه‌و شه‌كره كه‌م و ئاوه زۆره‌ی كه له پێكهاته‌یدا هه‌یه خواردنى شوتى ڕێگه ده‌گرێت له به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌كرى خوێن و باڵانسه‌كه‌ی ڕاده‌گرێت.
5- به‌هۆی ئه‌و ئه‌نتى ئۆكسیدانتانه‌ی كه له شوتیدا هه‌یه ڕێگه ده‌گرێت له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و وه‌ستانى له‌ناكاوى دڵ.
6- به‌هۆی ئه‌و ڤیتامین و ماده خۆراكیه جۆربه‌جۆرانه‌ی كه تێیدایه ڕێگه ده‌گرێت له له‌ناوچونى خانه‌كانى مێش و توشبوون به شێرپه‌نجه.....
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق